Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
شه‌ممه ۱۷ ی جۆزه‌ردانی ۱۳۹۹ | 06/06/2020 | کاتژمێر:
کوردستان

برینداربوونی چەند کۆڵبەرێکی کورد لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان

22/05/2020 | 12:55:02
+A
-A

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو چەند کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بریندار بوون.

ڕۆژی پێنجشەممە، ١ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی، لە ناوچەی بێتووشی ئالانی سەردەشت هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردوە، لە ئاکامدا  دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “بەختیار قادریان” تەمەن ٣٢ ساڵ، خەڵکی شەڵماش  و ” مەنسوور ئیسماعیلی” تەمەن ٣٠ ساڵ، خەڵکی ئاوایی “باغی” سەر بە شاری سەردەشت بریندار بوون و لە لایەن خەڵکی ئاوایی بێتووش بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەردەشت کراون.

لە لایەکی تریش، ڕۆژی سێشەممە، ٣٠ی بانەمەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنووری نەوسوود، تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردوە و لە ئاکامدا چوار کۆڵبەر بە ناوەکانی “زەکەریا” خەڵکی ڕوانسەر، “کەیهان” و “سالار” خەڵکی جوانڕۆ، “مەحەمەد ئەمینی” خەڵکی سەروئاوا بریندار بوون.

کۆڵبەرانی کورد کەسانی بێکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستانن کە لە ڕووی هەژاری و بێدەرەتانی و نەبوونی هیچ کار و پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان لە کوردستان بەناچار بۆ بژیوی ژیانی بنەماڵەکانیان ڕوویان لە کۆڵبەری کردوە، بە پێی ئەو ئامارانەی کە بڵاوکراونەوە لە سەرەتای ساڵی ٩٩ی هەتاویەوە نزیکەی ٢٧ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە خاڵە سنووریەکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوون.