کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری شنۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژرا.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، ڕۆژی چوارشەممە، ٣١ی بانەمەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی، پۆلێک لە کۆڵبەران لە بەرزاییەکانی سنووری شاری شنۆ کەوتنە کەمینی هێزەکانی سپای پاسداران و لە ئاکامی تەقەی ئەو هێزە چەکدارانە کۆڵبەرێک کوژراوە.
ئەم کۆڵبەرە کوردە بە ناوی ” سەفەر پیل ئەفکەن” تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی ئاوایی ” پووش ئاوا” ی شنۆیە.
کۆڵبەری ڕێگەیەکی ناچارییە کە خەڵکی هەژاری کوردستان لەبەر نەبوونی و نەداری بۆ پەیداکردنی بژیوی ژیانی ڕۆژانەیان پەنایان بۆی بردووە و لەم ڕێگەیەشدا بە سەدان کەس بوونە قوربانی و گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون، هەر بە پێی ڕاپۆرتی ناوهندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دوو مانگی سەرەتای ئەمساڵدا لانیکەم ٢٢ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزه چهکدارهکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوون. لەو ٢٢ کاسبکارە ١٢ کەسیان کوژراون و ١٠ کۆڵبەریش بریندار بوون.