Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
هه‌ینی ۹ ی جۆزه‌ردانی ۱۳۹۹ | 29/05/2020 | کاتژمێر:
کوردستان

کورتە فیلمی “چیا” گەیشتە فێستیڤاڵی هامبوورگ

20/05/2020 | 21:54:39
+A
-A

کورتە فیلمی چیا بەرهەمی دەرهێنەری خەڵکی شاری کامیاران بەشداری فیستواڵی جیهانی هامبوورگ دەکا.

کورتە فیلمی “چیا” لە نووسین و دەرهێنەری “تەیموور قادری” گەیشتە ٣٦ ەمین فیستیواڵی کورتە فیلمی هامبوورگ.

فیستیواڵی فیلمی هامبوورگ کە سی و شەشەمین خولی خۆی بەڕیوە دەبات یەکێک لە گرینگترین فیستیواڵە جیهانییەکان لە بواری کورتە فیلم دێتە ئەژمار.

جێی ئاماژەیە، کورتە فیلمی ١٠٠ چرکەیی چیا بە ئامانجی کەمکردنەوەی خەسارە کۆمەڵایەتییەکان لە لایەن بەشی هونەرییەوە بەرهەم هاتووە و باس لە خەونی کوڕێکی کۆڵبەرە لە داوێنی چیایەکدا.

فیستیواڵی هامبوورگ کە بڕیار بوو لە ١٣ بۆ ١٩ ی جۆزەردان لە هامبوورگ بەڕێوە بچێت، بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دواکەوت و بڕیارە لە ڕێکەوتی ١٦ بۆ ١٩ ی خەزەڵوەر لە هامبوورگ بەڕێوە بچێت.

لە گرینگترین بەرهەمەکانی ئەو دەرهێنەرەی خەڵکی کامیاران دەتوانین ئاماژە بە چەند بەرهەمێکی بکەین وەک: باوەش، توو، چنینەوەی کازیوە و فیلمی بەڵگەیی گاندۆ کە لە سیستان و بەلووچستان بەرهەم هاتووە.