Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
هه‌ینی ۹ ی جۆزه‌ردانی ۱۳۹۹ | 29/05/2020 | کاتژمێر:
کوردستان

بەڕێوەچوونی چالاکییەک بە بۆنەی ساڵیادی دامەزاراندنی ئەنجومەنی سەوزی چیا

20/05/2020 | 10:09:45
+A
-A

بە بۆنەی ٢١ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئەنجومەنی ژینگەپارێزیی “سەوزی چیا” لە مەریوان چالاکییەکی شاخەوانی بەڕێوەچوو.

ڕۆژی دووشەممە، ٢٩ی بانەمەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی بۆ ڕێزلێنان لەچالاکیەکانی ئەنجومەنی “سەوزی چیا” لە ٢١مین ساڵیادی دامەزراندنیدا، و وەفایەک بۆ شەریف باجوەر و هاوڕێیانی، گرووپی شاخەوانی “ماهور” لە مەریوان چالاکییەکی بەڕێوەبرد.

لەو چالاکییەدا  لە لایەن بەشێک لە شاخەوانانی ئەم شارە لە “سێف خوارو” بۆ سێ ڕێیانی ” نەچێ” بە دروشمی یادێک لە دڵسۆزانی ژینگە شەریف باجوەر و هاوڕێیانی و هەموو ژینگەپارێزانی وڵات بەڕێوەچوو.

ئەنجومەنی سەوزی چیا کە یەکێک لە ئەنجومەنە چالاکەکانی شاری مەریوانە تەمەنێکی پڕ لە سەروەری، هەوراز و نشێو و پڕ لە دەسکەوت و بارهێنانی  تێپەڕاندووە و ئەندامانی ئەو ئەنجوومەنە سەلماندویانە کە ژینگەپارێزی خەباتە و خەباتیش ژیانە.

لەم پێوەدنییەدا ئەنجومەنی “سەوزی چیا” لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لەوە کردوە با یادی ۲۱ ساڵەی چیای سەوز بکەین بە بیانوویەک بۆ پاراستنی ژینگە و نیشتمانمان و بتوانین بە هاوکاری یەکتر کوردستان ئاوەدان بکەینەوە.

هەروەها دەڵێن هاوڕێیانی ئێمە لە ئەنجومەنی سەوزی چیا هەوڵیانداوە بە نرخی گیانیشیان بووبێت نیشتمان و زاگرۆسەکەیان بپارێزن، شەریفانە گیان بدەن تا ئومێدی ژین لە نێو دڵی بەرە و وەچەی ئێستا و داهاتووی کوردستان بنێژن.