ڕۆژنامەی “شەرقول ئەوسەت” باس لەوە دەکا کە “ئیسماعیل قائانی” فەرماندەی سپای قودسی کۆماری ئیسلامی نەیتوانی شیعەکانی عێراق ڕازی بکا بۆ پێکهێنانی حکوومەت لەو وڵاتەدا.
ڕۆژنامەی” شەرقول ئەوسەت” باس لە بە ئاکام نەگەیشتنی سەفەری ئەمجارەی “ئیسماعیل قائانی” فەرماندەی سپای قودسی ڕێژیم بۆ عێراق بە مەبەستی یەکخستنی لایەنە شیعەکان دەکا.
بە پێی هەواڵی ئەو هەواڵدەرییە، پاش سەفەرێکی لەناکاو و بە پەلەی قائانی بۆ بەغداد و دیدار و چاوپێکەوتن لە گەڵ بەرپرسانی حیزب و لایەنە شیعەکانی ئەو وڵاتە، بە هۆی دژایەتیی ئەندامانی پلە دوو و سێی ئەو حیزبانە کە زۆرتر دژی دەستێوەردانەکانی کۆماری ئیسلامین لە وڵاتەکەیاندا ناوبراو نەیتوانی بە هیچ ئاکامێک بگا.
شایانی باسە کە کۆماری ئیسلامی دژی بەربژێر بوونی”عەدنان زۆرفی”یە بۆ پێکهێنانی حکوومەتی عێراق و ناوبراو بە لایەنگری ئەمریکا دەزانێ، هەر بۆیە هەوڵ دەدا بە یەکخستنی نێو ماڵی پەرتەوازەی شیعەکانی عێراق پێش بە بەدەسەڵات گەیشتنی ناوبراو بگرێ.