کۆماری ئیسلامی و باندەکانی سەر بە سپای پاسداران قۆڵیان لە بڕینەوە و نەهێشتنی دارستانەکانی مەریوان هەڵکردوە و بەردەوامن لە دزین و بەتاڵان بردنی سامانی سرووشتی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە تایبەت شاری مەریوان.
دیارە کە ئامانجی سپای پاسداران لە بڕینی دارستانەکانی کوردستان تێکدانی ژینگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دزین و فرۆشتنی دارەکانە و بە بیانووی ئەوەی کە دارستانەکان پەناگەن بۆ پێشمەرگەی کوردستان و بە گشتی دوژمنایەتی لە گەڵ ناسنامەی کورد و کوردستان دایە و لەم پێوەندییەشدا خەڵکانێکی هەلپەرەست و نەزان یارمەتی سپای پاسداران دەدەن، بە تایبەت لەم ماوەیەدا کە بە هۆی پەتای کۆرۆناوە خەڵک کەمتر دێنەدەرەوە، ژینگەی کوردستان جارێکی دیکە کەوتۆتە بەر پەلاماری دوژمن و دەست و پێوەندییەکانیان و سامانی خەڵکی کوردستان بە تاڵان دەبەن.