بەپێی هەواڵی پەیامنێری هەوراماننیوز لە شاری پاوە، ڕۆژی ڕابردوو “باقی شەفیعی”، شاعیر، هونەرمەند و کەسایەتیی ناسراوی پاوە و هەورامان، کۆچی دوایی کرد.
“باقی شەفێعی” چەند ڕۆژ پێش بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە لە نەخۆشخانەی پاوە، خەوێندرابوو.
باقی شەفێعی، شاعیر، هونەرمەند و بەرپرسی یانەی کەلەپووری کوردی پاوە بوو. ناوبراو یەکێک بوو لە ئەندامانی کۆڕی شاعیرانی پاوە لە دەیەکانی ٦٠ و ٧٠ی هەتاویدا .
“باقی شەفیعی” وەک شاعیر و هونەرمەند لە ماوەی ژیانیدا ئەوەندەی توانی خزمەتی گەل و نیشتمانەکەی کرد و ئەوەندەی لە دەستی هات درێغی نەکرد.
لەلایەن ناوەندیی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی بەڕێزی کاک باقی شەفیعی و خزم و کەسوکاری دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.