هونەرمەندی دیاری خەڵکی شاری کرماشان “توورەج ئەسڵانی” دەرهێنەری فیلمی سینەمایی “بارهەڵگری زێڕ” خەڵاتی باشترین سیناریۆی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “چاتراپاتی شیواجی” لە وڵاتی هیندستان بەدەستهێنا.
فیلمی سینەمایی “بارهەڵگری زێڕ” Gold Runner لە دەرهێنان و بەرهەمێهنانی سینهماکاری کورد “توورج ئەسڵانی” و لە نووسینی هاوبەشی “توورج ئەسڵانی” و “هادی نادی” لە نوێترین بەشداریی و چوارەمین نمایشی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “چاتراپاتی شیواجی” Chhatrapati Shivaji لە وڵاتی هیندستان چووە سەر پەردەی سینەماکان و خەڵاتی باشترین سیناریۆی ئەم ڕووداوە سینەماییە بە “توورج ئەسڵانی” و “هادی نادی” بەخشرا کە “توورج ئەسڵانی” ئەم خەڵاتەی پێشکەش بە قوربانیانی فڕۆکە ئۆکراینیەکە کرد.
فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “چاتراپاتی شیواجی بە مەبەستی ڕەخساندنی دەرفەتێک بۆ خستنەڕووی بەرهەمی سینەماکارانی جیهان لە جێژنێکی سینەمایی و هەروەها ڕەخساندنی بەستێنێک بۆ فیلمسازان لە تەلەفیزیۆنە پێڕفشناڵەکان بەڕێوەدەچێت.
شایانی باسە، فیلمی سینەمایی “بارهەڵگریی زێڕ” لە دوایین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی “سینەمای جیهان” لە حەوتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “دهۆک” لە هەرێمی کوردستان نمایشکرا و توورەج ئەسڵانی بۆ دەرهێنانی ئەم بەرهەمە سینەماییە خەڵاتی “بەهرەمەندی نوێی” بەدەستهێنا و لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانەوە، خەڵاتی “گەڵای مێو” و لەوحەی فەخری پێبەخشرا.