پێشنیاری سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ شکاندنی گەمارۆکان لە کۆبوونەوەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ڕەت کرایەوە.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی “ئسپۆتنیک ” پێشنیاری هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران کە بە پیشنیاری ڕووسیە، کورەی باکوورو وێنزۆئێلا خرابووە بەر باس، بەهۆی دژایەتیی یەکیەتیی ئورووپا و ئۆکراینەوە ڕەت کرایەوە.
شایانی باسە کە کۆماری ئیسلامی تێدەکۆشی کۆڕۆنا بکاتە بیانوو بۆ لابردنی گەمارۆکانی ئەمریکا لەسەری و لەو پێوەندییەشدا هەوڵی زۆری داوە و بەم هەوڵەی ڕووسیەش زۆر دڵخۆش بوو و هیوای لەسەر هەڵچنیبوو، بەڵام جارێکی دیکە بێهیوا بوو.
باڵوێزی کۆماری ئیسلامی لە ڕووسیە ڕەخنەی توندی لە یەکیەتی ئورووپا گرت و ئەو کارەی بە بەرژەوەندی سیاسیانە و بەدژی بەرژەوەندی هاوبەش ناوبرد.