بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندیی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە ناوی ” عەلی موراد گودەرزی” بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
عەلی موراد گودەرزی خەڵکی ئاوایی “میسوراو” ی سەر بە شاری کامیاران و پێشمەرگەیەکی ئازا و قارەمانی حیزبی دێموکرات بوو.
ناوبراو برای شەهید “مەحموود گودەرزی” بوو کە بە یەکەوە هاتنە نێو ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتەوە و چەکی پێشمەرگایەتییان کردە شان و لە هێزی بێستوون سازمان دران.
جێی ئاماژەیە، “مەحموود گودەرزی” برای “عەلی موراد گودەرزی” لە ساڵی ١٣٦٢ دوای شەڕێکی سەخت و قارەمانانە لە پشت ئاوایی ” چرۆسانە” شەهید بوو عەلی مورادیش بەهۆی دۆخی نالەباری ژیانی بنەماڵەکەی لەسەر داوای حیزب گەڕایەوە نێو بنەماڵەکەی .
ناوبراو دوای گەڕانەوەشی بۆ نێوخۆ هەر وەفادار بە حیزب و گەلەکەی مایەوە و تا دوا ساتەکانی ژیانی درێژەدەری ڕێبازی شەهیدان بوو.
لە لایەن ناوەندیی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان لە بنەماڵەی کاک عەلی موراد و هەموو خزم و کەسوکاری دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.