بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٢ی خاکەلێوەی ٩٩ی هەتاوی تەقینەوەیەکی بەهێز لە هێڵی گواستنەوەی گازی ئێران بۆ تورکیە لە سنووری ماکۆ ڕوویدا و هەناردنی گازی بۆ تورکیە پەکخست.
“ڕەسووڵ نووری نەسەب” بەرپرسی ئیدارەی گازی شاری ماکۆ لە پارێزگای ورمێ ڕایگەیاند کە کاتژمێر ٦ی بەیانی ڕۆژی سێشەممە تەقینەوەیەکی بەهێز لە سنووری ماکۆ ڕوویدا و هەناردنی گازی لە ئێرانەوە بۆ تورکیە پەکخست، بە وتەی ناوبراو ئاگری ئەو تەقینەوەیە زۆر بەهێز بووە و تا ٤٠ میتر ئاگرەکە بەرەو ئاسمان بەرز بۆتەوە.
تا ئێستا هۆکاری تەقینەوەکە ڕانەگەیەندراوە و هیچ هێز و لایەنێک ئەو تەقینەوەیەی لە ئەستۆ نەگرتوە.