بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وتووێژێکدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵدەریی “واشینگتۆن فێری بیکێن” ئەو هەواڵەی بە درۆ خستەوە کە گوایە ئەمریکا ئامادەیە بەشێک لە داراییە بلۆک کراوەکانی کۆماری ئیسلامی لە وڵاتانی دنیادا بە هۆی قەیرانی کۆرۆناوە ئازاد بکا و وتی ئەو هەواڵە لە جێی خۆیدا نییە و دوورە لە ڕاستی و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بە مەبەست هەواڵی چەواشەکارانە بڵاو دەکەنەوە .
ئاماژەی ئەم بەرپرسەی ئەمریکا بە قسەکانی “عەبدولناسر هیمەتی” سەرۆکی بانکی ناوەندی” کۆماری ئیسلامی بوو کە چەند ڕۆژ پێش باسی لە ئازادکردنی بەشێک لە داراییەکانی کۆماری ئیسلامی لە هەندێک وڵاتدا کردبوو کە گوایە بە هەوڵی وەرزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی و بانکی ناوەندیی ڕێژیم بەشێک لە داراییەکان بۆ پێداویستییە پزیشکی و تەندروستی و دەوا و دەرمان ئازاد کراون.