برای شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی هەوشار کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندیی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان گەیشتوە، ڕۆژی شەممە ٩ی خاکەلێوەی ١٣٩٩ی هەتاوی، کاک “محەممەد سدیق ئازوەر” برای شەهید “محەممەد ئازوەر” لە ئاوایی “مەمەر”ی سەر بە شاری سایینقەڵا لە ناوچەی هەوشار بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
شەهید “محەممەد ئازەری” برای کاک محەممەد سەدیق پێشمەرگەیەکی ئازا و فیداکاری حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو لە هێزی شەهیدانی هەوشار کە ٣٠ی ڕێبەندانی ١٣٦٢ لە شەڕێکی قارەمانانەدا لەگەڵ هێزە بەکرێگیراوەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە “دارەتوو” گیانی بەختی ئازادیی نەتەوەکەی کرد.
کاک محەممەد سەدیق پیاوێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر بوو کە هەردەم بەهیوای وەدیهاتنی ئامانجە پیرۆزەکانی برا شەهیدەکەی بوو، بەداخەوە ئازادی و ڕزگاری خاک و نەتەوەکەی نەدیت و بەو ئاواتانەوە سەری نایەوە.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە بەم بۆنەوە سەرەخۆشی خۆمان
لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری کاک محەممەد و خەڵکی ئاوایی مەمەری ناوچەی هەوشار دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.