بنەماڵەی ڕابێرت لوویسۆن، شارومەندی ئەمریکایی و پۆلیسی خانەنشینی ئێف بی ئای (FBI) ڕایانگەیاندووە کە ناوبراو لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیدا گیانی لەدەستداوە.
مانگی ڕەشەمەی ساڵی ١٣٨٥ـی هەتاوی، ڕابێرت لوویسۆن، شارومەندی ئەمریکایی و پۆلیسی پێشووی ناوەندی زانیاریی ئێف بی ئای ئەمریکا لە دوورگەی کیش بێسەروشوێن بوو. دواتر ئاشکرا بوو کە کۆماری ئیسلامی لە گرتووخانەکانیدا ناوبراوی دەسبەسەر کردووە.
شایانی باسە کە دوای داواکارییەکەی ئەمریکا و بێدەنگیی کۆماری ئیسلامی، بنەماڵەی لوویسۆن لە لاپەڕەی فەیسبووکی سەخسیی خۆیاندا ڕایانگەیاندووە کە لوویسۆن لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیدا کۆچی دوایی کردووە. دوناڵد ترامپ ئەو هەواڵەی قەبووڵ نەکردووە و دوای لە کۆماری ئیسلامی کردووە کە لوویسۆنی بە زیندووی ڕادەستی کۆماری ئیسلامی بکاتەوە. جێگەی ئاماژەیە کە هەواڵدەریی ئەسۆوشێیتێدپرێس ڕایگەیاندووە کە جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، زانیارییەکانی کۆچی دوایی ئەو شارومەندە ئەمریکاییەی داوەتە ئەو هەواڵدەرییە.
شایانی باسە کە دوای ئەوەیکە کۆماری ئیسلامی بە ڕفاندنی شارومەندێکی ئەمریکایی تۆمەتبار کرا، ئەمریکا چەندین جار داوای کرد کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەو شارومەندە ئەمریکاییە ئازاد بکا بەڵام کۆماری ئیسلامی لوویسۆنی ئازاد نەکرد. هەر بۆیە دەولەتی ئەمریکا خەڵاتێکی ٢٠ میلیۆن دۆلاری تەرخانکردووە بۆ ئەو کەسەی کە بتوانێ ڕابێرت لوویسۆن بە زیندوویی ڕادەستی ئەمریکا بكاتەوە، کەچی بنەماڵەی ڕابێرت لوویسۆن ڕایانگەینادووە کە ناوبراو لە گرتووخانەکانی کۆماری ئیسلامیدا کۆچی دوایی کردووە.