وڵاتی یوونان ڕایگەیاندووە کە نزیک بە ٢٠٠ کەس لە پەناخوازانی ئێرانی و ئەفغانی بۆ تاقیکاریی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە دوورگەی لێسبۆس خستووەتە قەرەنتینەوە.
بە وتەی کاربەدەستانی یوونان، ژمارەیەک لە کۆچبەرانی ئێرانی و ئەفغانی لە دوورگەی لێسبۆسـن کە پێدەچێ تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بووبن قەرەنتینە کراون. شایانی باسە کە ئەو کەسانەی کە گومانی تووشبوون بە ڤایرۆسەکەیان لێدەکرێت، بۆ کەمپی مالاکاسا لە ٤٠ کیلۆمیتریی ئاتنی پێتەختی یوونان دەگوازرێنەوە. هەر لەو پێوەندییەدا ڕاوێژکاری شارەوانیی دوورگەی کیا ڕایگەیاندووە کە یەکێک لە پەناخوازان لەوێ تا ـی بووە و بۆ تێستی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەگەڵ سێ ژنی دووگیان و کەسێکی بریندار بۆ هۆتێلێک گوازراونەتەوە کە بڕیار بووە قەرەنتینە بکرێن.
هەر بە وتەی ڕاوێژکاری شارەوانیی دوورگەی کیا، بڕیار لەسەر ئەوە دراوە کە هیچ کەس لە پەناخوازان لەگەڵ خەڵکی ئاسایی ناوچەکە پێوەندی نەگرێت و لە ئەگەری هەر جۆرە نەخۆشییەک خێرا ناوەندە ئەمنی و پزیشکییەکان ئاگادار بکەنەوە.
جێگای ئاماژەیە کە دۆخی جەستەیی و شوێنی پەناخوازان لە دوورگەکانی وڵاتی یوونان زۆر خراپە و لەنێوان دوو دەوڵەتی تورکیە و یوونان گیریان کردووە و ئەو کۆچبەرانە بوونەتە قوربانیی سیاسەتی دەوڵەتان و لە چارەنووسێکی نادیاردا ژیان بەسەر دەبەن.