Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
پێنجشه‌ممه ۲۱ ی خاکه‌لێوه‌ی‌ ۱۳۹۹ | 08/04/2020 | کاتژمێر:
ئێران

کۆماری ئیسلامی گوشار و هەڕەشەکانی بۆسەر میدیاکاران و ڕۆژنامەنووسان زیادتر دەکا

23/03/2020 | 11:33:17
+A
-A

بەرپرسانی سپا و ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی سەرەڕای دەسبەسەرکردنی سەدان ڕۆژنامەنووس و چالاکی میدیایی هەڕەشە و گوشارەکانیان بۆسەر میدیاکاران و هەواڵنێرانی نێوخۆ و دەرەوەش زیاتر کردووە.
هاوکات لە گەڵ تەشەنەکردن و بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ئێراندا کپکردنی دەنگی ڕۆژنامەنووسان و هەواڵنێران و میدیاکاران بە شێوەی هەڕەشە و گرتن و ئەشکەنجە دەستیپێکرد و لە شارە جیاجیاکانی ئێراندا بە هۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵی پێوەندیدار بە کۆرۆنا و بە بیانووی بێڕیزی بە بەرپرسانی ڕێژیم سەدان کەسیان دەسبەسەر کردووە و ئێستاش لە بەندیخانەدان و هاوکات هەرەشە و گوشارەکانیان بۆ سەر چالاکانی بواری هەواڵ و میدیا زیاد کردووە و بەردەوام هەوڵی چەواشەکاری و شاردنەوەی ڕاستییەکان دەدەن.
هەر بە پێی ئەو هەواڵانە کۆمیتەی بەرگری لە ڕۆژنامەوانانی نێونەتەوەیی لەو بارەوە نیگەرانی خۆی دەربڕیوە و دەڵێ کۆماری ئیسلامی بە جێگەی زانیاری و هەواڵی ڕاست بداتە خەڵک، ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی مەدەنی و میدیایی دەسبەسەرکردووە و بەردەوامە لە گوشار و هەڕەشە بۆ سەر ئەو کەسانەی هەواڵی تایبەت بە کۆرۆنا بڵاودەکەنەوە و داوای لە ڕۆژنامە نووسان و چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کردووە کە ئاماری فەرمی واتە ئامارێک کە ڕێژیم بڵاوی دەکاتەوە، دەبی هەر ئەمە بڵاو بکەنەوە ئەگینا سزا دەدرێن.