نوێترین بەرهەمی نووسەری خەڵکی شاری بۆکان ” سەید قادر هیدایەتی” لە ژێر ناوی “گۆڕەشار” چاپ و بڵاو بۆوەوە کەوتە بەر دیدی خوێنەران.
ڕۆمانی گۆڕهشار کە یەكێک لە بەرهەمەکانی تری ئەم نووسەرەیە لە ٢٠٣ لاپەڕە پێکهاتووەو لە لایەن چاپەمەنی “خانی ” چاپ و بڵاو کراوەتەوەو ڕۆمانەکە بە شێوەی تاکبێژی دەروونی و مۆنۆلۆگ ڕەوایەت دەکرێ.
گۆڕەشار چوار بەشە و وەگێڕ تەواوی ژیانی خۆی و دەوروبەر و ئێستا و ڕابردووی لە دەلاقەی زەینی خۆیەوە بە شێوەی سەیالی زەین دەگێڕێتەوە.
لە لایەکی تریشەوە گۆڕەشار پڕە لە گەڕانەوە بۆ ڕۆمان و فیلم و گۆرانی و گەمە بە شێعری شاعیران.
لەم ڕۆمانەدا نووسەر گرینگییەکی زۆری بە زمان وەک ئامرازێکی سەرەکی و فۆرم و نیوەرۆک و پێوەندییە دیالێکتییەکان داوە و زۆر نزیکە لە نەهامەتی و ناخۆشی و دەرد و ئازارە کۆمەڵایەتی و سیاسیەکانی مرۆڤی کورد.
شایانی باسە سەید قادرهیدایەتی پێشتریش پێنج کتێبی تری بە ناوەکانی وەک: دەنگی نوختە، تۆقی عەزازیل، گابۆڕ، بەردێک لە بەردێک، نەسری کوردی و گۆڕانی فۆرم بڵاوکردۆتەوە.