حامید ئیسماعیلپوون نووسەری ئێرانی ڕایگەیاند کە هێزەکانی شارەداری کەلوپەلی بنەماڵەکانیان سووتاندووە و هیچ شتێکیان پێ نەداونەتەوە.
لە پەیامی سەری ساڵی تازەی هەتاویدا حەسەن ڕووحانی سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژەدان بە خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکڕاینییەکە کە سەرجەم ١٧٦ کەس بوون، ڕایگەیاند کە هەڵەیەکی ئینسانی بووەتە هۆی خستنە خوارەوەی فڕۆکەکە. جێگای باسە کە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و تووشبوونی ڕێژەیەکی بەرچاوی خەڵک بەو ڤایرۆسە لە ئێران، چیدیکە کەس باسی فڕۆکە ئوکراینییەکە ناکات و ئەوەیکە گرینگە ئەوەیە کە تا ئێستاش سندووقی ڕەشی فڕۆکەکەش نەکراوەتەوە. جگە لەوەیکە فڕۆکەی ئوکراینی بەدەست کۆماری ئیسلامی کەوتە خوارەوە و ١٧٦ کەس گیانیان لەدەستدا، کارت و جلوبەرگ و کەلوپەلەی قوربانییەکان سووتاند.
هەرلەوبارەیەوە، حامد ئیسماعیلیوون، نووسەری ئێرانی کە ژن و منداڵەکەی لە فڕۆکە ئوکراینییەکەدا بوون و گیانیان لەدەستدا، لەوبارەوە ڕایگەیاندووە کە ٧٣ ڕۆژ دوای جینایەتی سپای پاسداران لە “شاهدشهر” و ئاسمانی تاران، هەموو شتێک ئاسایی بۆتەوە”. ناوبراو باس لەوە دەکا کە هێزەکانی شارەداری کەلوپەلی قوربانییەکانیان سووتاندووە و هیچ شتێکیان پێ نەداونەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی کەلوپەلی قوربانییەکانیان بە تاڵان بردووە. ئیسماعیلیوون دەڵێ: “شارەوانی بەجێیی ئەوەی کە پەیکەریک لەو شوێنە ساز بکا و دڵی کەسوکاری قوربانییەکان بداتەوە، بۆ سێهەم جار هەموو کەلوپەلی قوربانییەکانیان ئاگرداوە و هیچ ئاسەوارێکیان لە شوێنی ڕووداوەکە نەهێشتۆتەوە”.
شایانی باسە جاستین ترۆدۆ سەرۆک وەزیرانی کانادا لە پەیامی نەورۆزی خۆیدا ئاماژەی بە خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکڕاینییەکە کرد و باس لەوە دەکا کە جێژنی نەورۆزی ئەمساڵ لەگەڵ بنەماڵەی ئەو ئازیزانەداین کە یەکەم نەورۆزیان بێ کەسوکاریان بەڕێوەدەبەن.