بە بۆنەی نوێبوونەوەی ساڵ و سەری ساڵی کوردی، بە ناوی دەستەی بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد”ەوە پیرۆزبایی لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، بنەماڵەی زیندانییانی سیاسی و بەندییە خۆڕاگرەکان و سەرجەم خەڵکی کوردستان و خوێنەرانی ماڵپەڕەکەمان دەکەین و، هیوادارین ساڵی نوێ بۆ هەموو لایەکمان پڕ لە تەندروستی و خۆشی بێ.
هەر بەم بۆنەیەوە سپاسی سەرجەم ئەو کەسانە دەکەین کە دڵسۆزانە و لێبڕاوانە بە ناردنی هەواڵ و زانیاری، نووسینی بابەت و …ماڵپەڕەکەمانیان دەوڵەمەند کردوە و؛ گەشبینین بەوەی لە ساڵی داهاتووشدا هاوکارییەکانیان بەردەوام بێ.
دەستەی بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد”
نەورۆزی ۲۷۲۰ی کوردی