وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا “پێنتاگۆن” گوتی: “هێشتا تاوتوێی ئەوە دەکات چۆن وڵامی ئەو هێرشانە بداتەوە کە دەکرێنە سەر هێزەکانی ئەمەریکا”۰
بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز، چەند ڕۆژێک دوای ئەوەی لە ئەنجامی هێرشێکی موشەکیدا بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی عێراق سێ سەربازی ئەمەریکی برینداربوون بەرپرسانی سەربازی ئەمریکا دەڵێن تاوتوێی چۆنییەتی هێرش بۆسەر حەشدی شەعبی دەکەن و دەیانهەوێ گورزێکی گەورەی لێبدەن۰
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا “جاناتان هافمەن”گوتی : هێشتا تاوتوێی ئەوە دەکەین چۆن وەڵامی هەر هێرشێک بدەینەوە بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە هەر شوێنێکی جیهاندا. مافی خۆمانە بە هەر شێوەیەک بەرگری لە خۆمان بکەین.
ڕۆژی شەممە ٢٧ی ڕەشەمەی ٩٨ی هەتاوی بەهۆی هێرشێکی مووشەکی حەشدی شەعبییەوە سێ سەربازی ئەمەریکی و ژمارەیەک سەربازی عێراقی برینداربوون، ئەوەش نیگەرانییەکانی سەبارەت بە خراپتربوونی بارودۆخی ناوچەکە زیاتر کرد.