کۆڵبەرێک بەهۆی سەرمابردوویی لە بەرزاییەکانی سنووری خۆی گیانی لەدەستدا.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کۆڵبەرێکی خەڵکی ئاوایی “راویان” کە یەکێک لە ئاواییەکانی ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی قوتورە لە بەرزاییەکانی سنووری ئەم ناوچەیە بەهۆی سەرمابردوویی گیانی لەدەستدا.
ئەم کۆڵبەرە بە ناوی “ئازاد عومری” تەمەن ٢٢ ساڵ کە ماوەی چەند ساڵێکە بۆ بەڕێوەبردنی ژیان و پەیداکردنی بژێوی ژیان بە کۆڵبەریەوە خەریکە.
کۆڵبەری ڕێگەیەکی ناچاری پەیداکردنی بژێوی ژیانی بەشێک لە خەڵکی کوردستان و ناوچە سنوورییەکانە کە لە نەبوونی هەلی کار و هەژاری و کەم دەرامەتی خەڵکێکی زۆر پەنایان بۆی بردووەو ئامادەن بۆ بەردەوام بوون لە ژیانیان هەموو مەترسیەکانی ئەم ڕێگەیە قبوڵ بکەن.