ڕێبەری مەعنەویی یارسانەکان “سەید نەسرەدین حەیدەری” بە مەبەستی پێشگیری لە تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا پەیامێکی بڵاو کردەوە.
ناوبراو لە پەیامەکەیدا، پیرۆزبایی هاتنی ساڵی نوێ و جێژنی نەورۆز کردوەو هیوای خواستووە ساڵی نوێ ساڵێکی پڕ لە خۆشی و بەختەوەری بێت بۆکۆمەڵگەی کاکەیی و هەموو مرۆڤایەتی.
هەروەها بەڕێزیان لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە کە لەبەر پەیڕەوکردنی ڕێنماییە پزیشکییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەروەها لە بەرامبەر ماندووبوونی پزیشک و پەرستاران و فەرمانبەرانی بەرەنگاربوونەوەی ئەم ڤایرۆسە لە هەموو جیهاندا سەری ڕێزو نەوازش دادەنوێنم و لە ڕێگای ئەو نامەوە لە ئێوەی خوشک و برایانی یارسان داواکارم لەگەڵ پەیڕەو کردن و ڕەچاو کردنی ڕێنماییە پزیشکییەکان لە پشووی ئەمساڵدا سەردانی مەزارگە و جەمخانەو شوێنە پیرۆزەکانی یارسان مەکەن ولەبەر پاراستنی خۆتان و هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەک کۆڕو کۆبوونەوە مەگرن .
هەروەها لە درێژەی پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردوە ئەنجام نەدانی بۆنەی ئایینی ئەمساڵ لە نەورۆزی پیرۆزدا نە تەنیا لەگەڵ باوەڕدا ناتەبا نییە، بەڵکوو خزمەتە بە ئایین و کۆمەڵگە.