کەسایەتیی نیشتمانپەروەری خەڵکی ناوچەی شنۆ کاک “عەبدوڵڵا ڕەحیمی” بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
ڕۆژی چوارشەممە، ۲٨ی ڕەشەمەی ۹٨ی هەتاوی، کاک “عەبدوڵڵا ڕەحیمی” باوکی شەهید “عوسمان ڕەحیمی” بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو باوکی شەهید “عوسمان ڕەحیمی” پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو کە لە ڕۆژی ۲۷ی ڕەشەمەی ساڵی ۱۳۷٤ی هەتاوی لەگەڵ پۆلێک هاوڕێی تری شەهید بوون.
مام عەبدوڵڵا پیاوێکی نیشتمانپەروەر و گەل خۆشەویست بوو، کە هەموو ئاوات و ئارەزوی وەدیهێنانی ئامانجی شەهیدان بوو، بۆیە تا دوا ساتەکانی ژیانی دڵی بۆ کوردایەتی لێی دەدا و وەفادار بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەی مایەوە.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەم بۆنەوە سەرەخۆشی خۆمان لە بنەماڵەی کاک عەبدوڵڵا ڕەحیمی و هەموو خزم و کەسوکاریان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.