ئاماره ڕه‌سمییه‌کان ده‌ڵێن بایه‌خی قاچاغی که‌لوپه‌لی نێوماڵ له ئێران له ساڵدا له ١٥ میلیارد دۆلار زیاتره، قاچاغی ده‌رمان، ماشێنی لوکسو سووته‌مه‌نیش خۆی له ٢٠ میلیارد دۆلار ده‌دا.
موجته‌با خوسرهوتاج، قایمقامی وه‌زیری پیشه‌سازی به پشتبه‌ستن به ئاماره‌کانی ستادی به‌ربه‌ره‌کانی له دژی قاچاغی کاڵا ده‌ڵێ له ئێران له ساڵدا بایی ٣ میلیارد دۆلار زێڕ، 2 میلیارد و ٧٠٠ میلیۆن دۆلار جلوبهرگو پۆشاک، 2 میلیارد دۆلار که‌لوپه‌لی نێوماڵ، ٩١٢ میلیۆن دۆلار سیگار، یه‌ک میلیارد‌و ٥٠٠ میلیۆن دۆلار کۆمپیوتیرو که‌ره‌سته‌کانی، یه‌ک میلیارد‌و ٥٠٠ میلیون دۆلار که‌ره‌سته‌ی یه‌ده‌کی، یه‌ک میلیارد‌و ١٠٠ میلیۆن دۆلار که‌ره‌سته‌ی خۆجوانکردن، یه‌ک میلیارد‌و ٨٠٠ میلین دۆلار مۆبایل‌و تابلێت به قاچاغ ده‌هێندرێته‌وه وڵاته‌وه.
قایمقامی وه‌زیری سه‌نعه‌ت له جێیه‌کی دیکه‌ی قسه‌کانیدا ده‌پرسێ: هیچ روون نییه ئه‌و کاڵاو که‌لوپه‌له قاچاغانه‌ی ده‌گیرێن، چۆنه دوایه که‌لایه رێکخراوی خاوهندارهتییهوه ده‌خرێنه بازاره‌وه‌و ده‌یانفرۆشنه‌وه، مه‌گه‌ر بۆیه ئه‌وانه ناگیرێن که نه‌یه‌نه بازاڕه‌وه‌و زیان به به‌رهه‌مێ نێوخۆیی نه‌گه‌یه‌نن؟ ئه‌و ده‌ڵێ ئه‌و سزایانه‌ی بۆ قاچاغچییه‌کان داندراوه به‌رگێڕه‌وه نین‌و که‌س نییه له ترسی ئه‌و سزایانه له قاچاغکردنیان بپرینگێته‌وه.
قایمقامی وه‌زیری پیشه‌سازی له قسه‌کانیدا هیچ ئاماژه‌یه‌کی به به‌شه‌کانی دیکه‌ی قاچاغ له ئێران وه‌ک قاچاغی مه‌وادی خۆراکی، ماشێنه لۆکسهکان، قاچاغی سووته‌مه‌نی‌و داوده‌رمان نه‌کردوه که خۆ له زیاتر له ٢٠ میلیارد دۆلار ده‌ده‌ن.
شایانی باسه له ساڵدا هاورده‌ی زیاتر له ٣٦ میلیارد دۆلار کاڵا له حالێک دایه که ڕۆژانه له کوردستان کاروانچیی داماو که به‌هۆی بێ‌کاری به ناچار ڕووی کاروانو کۆڵبه‌ری کردوه، له سه‌ر کۆڵه‌بارێک ده‌درێته به‌ر دهستڕێژو گیانی لێ ده‌ستێندرێ.