دەوڵەتی ئەمریکا گەمارۆی خستنەسەر ١٢ کەس و کۆمپانیا کە گەمارۆکانی ئەمریکایان بۆ سەر ئێران پێشێل کردبوو.
بەهۆی بازرگانی و دابینکردنی کەرەستەی تایبەتی پێترۆکیمیایی بۆ کۆماری ئیسلامی ٩ شیرکەت و ٣ کەس لە لایەن ئەمریکاوە گەمارۆیان خرایەسەر.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایک پۆمپێئۆ، ڕایگەیاند کە بە هۆی دەورلیدانەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا لەسەر ئێران و بازرگانیکردن لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران وڵاتەکەی ٩ شیرکەت لە وڵاتەکانی ‘ئەفریقای باشوور، هۆنگ کۆنگ و چین و هەروەها ٣ کەسی ئێرانی سزا دەدا.
پۆمپێئۆ بە بێ ئاماژەدان بەناوی ئەو شێرکەتانە ڕایگەیاند کە ئێمە گوشارەکانمان بۆسەر کۆماری ئیسلامی زۆرتر دەکەین وبەردەوام دەبین لە ڕێگریکردن لە فڕۆشی نەوتی ئەو ڕێژیمە.
شایانی باسە کە شیرکەتی “سەرمایە گوزاریی تەئمینی ئیجتماعی” هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەرپرسەکەی لەو شیرکەت و کەسانەن کە کەوتوونەتە نێو گەمارۆکانی ئەمریکاوە .
جێگای ئاماژەیە کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هاوکات داوای لە کۆماری ئیسلامی کرد کە بەندکراوانی ئەمریکایی کە لە بەندیخانەکانی ئێراندان بە زووترین کات ئازاد بکات.