پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی بانە کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان گەیشتووە، پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکرات بە ناوی کەریم ئاوارە کۆچی دوایی کردووە. کەریم ئاورە لە بنەماڵەی شەهیدی سەربەزی حیزب و گەلەکەمان شەهید ناسر ڕەشیدی ناسروا بە ناسر نجنەیی بوو.
ناوبراو لە تەمەنی پێسمەرگایەتیدا بەوپەڕی ئازایەتی و دڵسۆزی خزمەتی حیزب و گەلەکەی کرد و دواتر بەهۆی دۆخی ژیانی بنەماڵەکەی گەڕایەوە بانە و تا کۆتایی تەمەنی هەر وەفادار بە ڕێبازی حیزبەکەی مایەوە.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی کاک کەریم ئاوارە و خزم و کەسوکاری دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.