بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی ڕەشەمەی ٩٨ی هەتاوی، کۆڵبەرێک بە ناوی “سەیوان شەریفی ” کوڕی “خالید” و خەڵکی شاری بانە لە سنووری “هەنگەژال”ی ئەم شارە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی لەدەست دا.
جێی ئاماژەیە، ئەو کۆڵبەرە بێ ڕەچاو کردنی ڕێوشوێنە یاساییەکان و ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پێکراوە.
تەرمی ئەم کۆڵبەرە کوردە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوەو تا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە تەحویلی بنەماڵەکەی نەدراوەتەوە.