ەهۆی تەقینەوەی گوللەیەکی خومپارەی پاشماوەی شەڕی ٨ ساڵەی نێوان ئێران وعێراق، کەسێک لە ناوچەی سەرپێلی زەهاو گیانی لەدەست دا.
بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٥ی ڕشەمەی ٩٨هەتاوی، کەسێکی خەڵکی ئاوایی “کلینە” ی سەرپێڵی زەها بە ناوی “کەیوان ئەعزەمی” تەمەن ٣٧ ساڵ بەهۆی تەقینەوەی گوللەیەکی خومپارە گیانی لەدەست دا.
جێی ئاماژەیە ناوبراو ڕۆژی شەممە بەهۆی ئەم تەقینەوەیە بە سەختی بریندار ببوو و دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست داوە.
شایانی باسە، پاشماوەی تەقەمەنی شەڕی نێوان ئێران و عێراق وخەمساردی دەسەڵات لە هەڵگرتنەوەی ئەو مین و تەقەمەنییانەو نەبوونی نیشانەکانی ئاگادار کردنەوە لەو ناوچانە ساڵانە دەبێتە هۆی برینداربوون و گیان لەدەستدانی ژمارەیەکی زۆری خەڵک بەتایبەت لە ئاوایی و ناوچە سنووریەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.