کەسایەتیی ئایینی دیارو کوردپەروەری شاری سەقز مامۆستا ” جەلال شافعی کورد” کۆچی دوایی کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٦ی ڕەشەمەی ٩٨، مامۆستا ” جەلال شافعی کورد” کەسایەتیی دیارو نیشتمانپەروەری شاری سەقز دوای تەمەنێک خزمەت بە نەتەوەکەی کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو کەسێکی شۆڕشگێر بوو کە لە هەردوو سەردەمی پاشایەتی و کۆماری ئیسلامی ئازارو ئەشکەنجەیەکی زۆر دراوە و لە سەردەمی شەڕی نێوان ئێران و عێراق لە کاتێکدا کەس نەیدەوێرا باسی کوردبوون و سیاسەت بکا، ئەو بە جلوبەرگی کوردییەوە لە کۆڕو کۆبوونەوەکاندا بەشداری دەکرد و باسی کورد و مافە ڕەواکانی دەکرد.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرخۆشی خۆمان لە بنەماڵەی کەسایەتیی ناوداری کورد مامۆستا مەلا جەلال شافعی کورد و هەموو خزم وکەسوکاریان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.