سه‌رۆکی ده‌فته‌ری سه‌رۆک کۆماریی ئێران ده‌ڵێ گهندهڵیو زۆربوونی تێچووه‌کان به‌شێک له کاریگه‌رییه‌کانی گه‌مارۆکانی ڕۆژاوا له دژی ئێران بوون. ئه‌و ده‌ڵێ له ماوه‌ی ٨ ساڵی ڕابردوودا زیاتر له ١٠٠ میلیارد دۆلار تێچووی زیاده به‌هۆی گه‌مارۆکانه‌وه به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاوه.
محه‌ممه‌د نهاوه‌ندیان له کۆبوونه‌وه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ی کۆمیسیۆنی تاوتوێی “برجام” له مه‌جلیس گوتی: ئابووریی ئێران به‌هۆی گه‌مارۆکان له ساڵدا زیاتر له ١٥ میلیارد دۆلاری به‌هۆی زێدهتێچووی مامه‌ڵه‌کان زیان به‌رکه‌وتوه. ئه‌و ده‌ڵێ نرخی هاورده‌ی کاڵا بۆ ئێران له دوای گه‌مارۆکانه‌وه سه‌دی ١٥ گران کرا. نهاوه‌ندیان ده‌ڵێ: بچن له زه‌نگه‌نه، وه‌زیری نه‌وت بپرسن که بۆچی ئێمه مه‌جبوور بووین بۆ هاورده‌ی هه‌ندی که‌لوپه‌ل و که‌ره‌سته‌ی پێویست سێ جاریان بکڕین، چونکی دوو جاریان گیران‌و ئه‌وه‌ش یانی تێچووی زیاده.
به‌ر له‌وه‌ش زۆر ڕاپۆرت له سه‌ر چوونه‌سه‌رێی تێچووی هاورده‌ی کاڵا بۆ ئێران له قۆناغی دوای گه‌مارۆکان و هه‌روه‌ها گه‌نده‌ڵیی زۆری ئیداری‌و ماڵی به‌و هۆیه له سه‌رده‌می ئهحمهدینژاد دا بڵاو بوونه‌ته‌وه که ونبوونی ده‌که‌لێکی نه‌وتیی ٨٧ میلیۆن دۆلاری یه‌ک له‌وانه، هه‌روه‌ها بابه‌ک زه‌نجانی که ئێستا له زیندانه یه‌ک له‌و که‌سانه‌یه که ئه‌رکی ده‌ورلێدانه‌وه‌ی گه‌مارۆکانی پێ سپێردرا به‌ڵام به‌هۆی چه‌نده‌ها میلیارد دۆلار دزی ئێستا به‌ند کراوه.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌شدا محمهممهدڕهزا خه‌باز، ئه‌ندامی بریکارانی سه‌رۆک کۆمار له مه‌جلیس باسی ونبوون یان دزرانی کڕینی یه‌ک میلیۆن‌و ٦٠٠ هه‌زار تۆن گه‌نمی له قۆناغی گه‌مارۆکان له سه‌رده‌می سه‌رۆک کۆماریی ئهحمهدینژادی له هه‌ڵڵا داوه.