بابه‌تی بێکاریی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری ژنانی ده‌رچووی زانکۆ له ئێران یه‌ک له‌و بابه‌تانه‌یه که زۆربه‌ی کاربه‌ده‌ستانی رێژیم قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ن.
محه‌ممه‌دڕه‌زا نێعمه‌تزاده، وه‌زیری پیشه‌سازی، کانزاکان‌و بازرگانیی ئێران ده‌ڵێ ئاماری بێ‌کاری له نێو ژناندا دوو هینده‌ی نێونجی بێ‌کاری له ئاستی وڵاته.
محه‌ممه‌دڕه‌زا نێعمه‌تزاده ده‌ڵێ له ٢٣ میلیۆن حه‌شیمه‌تی چالاکی وڵات ته‌نیا سه‌دی ١٢ ی ئه‌وان ژنن، هه‌روه‌ها سه‌دی ٣٠ ی ژنانی خوێنده‌وارو ده‌رچووی زانکۆکان بێکارن که ئه‌وه سێ هینده‌ی نێونجی نرخی بێ‌کاری له ئاستی وڵاته.
ڕاگه‌یاندنی ئه‌و ئاماره له‌لایه‌ن ئه‌و وه‌زیره‌ی رێژیم له حاڵێک دایه که ده‌ره‌تان بۆ ڕاپرسیو ئامارگیرییه‌کی سه‌ربه‌خۆ له ئێران بوونی نییه‌و هه‌موو ناوه‌نده دهوڵهتیو ئه‌منیه‌تییه‌کان ده‌ستیان تێیدا هه‌یه، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌و ئامارانه‌ی له ئێران له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانه‌وه بڵاوده‌بنه‌وه به زۆری له‌لایه‌ن کارناسانی سه‌ربه‌خۆوه گومانیان له‌سه‌ره.
هه‌ر له‌و پێوهندییهشداو له حاڵێکدا وه‌زیری پێشه‌سازی باس له بێکاریی سه‌دی ٣٠ ی ژنانی ده‌رچووی زانکۆ له ئێران‌دا ده‌کا، که دوو حه‌وتوو له‌وه پێش شه‌هیندوخت مه‌ولاوێردی، بریکاری سه‌رۆک کۆمار بۆ کاروباری ژنان‌و بنه‌ماڵه رایگه‌یاندبوو که نرخی بی‌کاری له نێو ژنانی ده‌رچووی زانکۆ‌دا له سه‌دی ٤٠ تێپه‌ڕیوه.
جێی باسه که بێکاریی به‌ربڵاو له نێو ژنانی خوێنده‌وار له حاڵێک دایه هه‌ر به قسه‌ی وه‌زیری پێشه‌سازیی ئێران ژنان سه‌دی ٦٠ ی ئه‌و که‌سانه پێک دێنن که ساڵانه له زانکۆکان‌دا وه‌رده‌گیرێن.