محه‌ممه‌د شه‌ریعه‌تمه‌داری، جێگری جێبه‌جێکاری حه‌سه‌ن ڕوحانی، سه‌رۆک کۆماری ئێران ده‌ڵێ که ده‌وڵه‌تی ئهحمهدینژاد ٧٠ هه‌زار پڕۆژه‌ی نیوهچڵو کار لهسهرنهکراوی بۆ ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن ڕوحانی به‌جێ هێشت.
محه‌ممه‌د شه‌ریعه‌تمه‌داری له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا که بۆ کردنهوهی١٤٠ قوتابخانه‌ی نوێ له ئاستی ئێران‌دا پێکهاتبوو، گوتی ده‌ه‌وڵه‌تی ڕوحانی ئێستاش ده‌ره‌تانی جێبه‌جێکردنی پڕۆژه‌ی نوێی نه‌بوه، چونکی میراتی ده‌وڵه‌تی پێشوو که بۆی جێهێشتوه زیاتر له ٧٠ هه‌زار پڕۆژه‌ی نیوهچڵو کارلهسهرنهکراو بوو.
جێگری جێبه‌جێکاری حه‌سه‌ن ڕوحانی ئه‌وه‌شی گوت که بۆ ته‌واوکردنی ئه‌و پڕۆژه نیوهچڵانه زیاتر له ٤٠٠ هه‌زار میلیارد تمه‌ن بودجه پێویست بوو که سه‌ره‌ڕای بایه‌خدانی زۆری ده‌وڵه‌ت به‌و پڕۆژانه، به‌شێکی زۆر که‌میان جێبه‌جێ بوون.
شایانی باسه له سه‌رده‌می ئهحمهدینژاد دا په‌یتا په‌یتا گوڵنگی پڕۆژه لێده‌دراو له‌سه‌ر کاغه‌ز بودجه‌ی بۆ په‌سند ده‌کرا که به هه‌زاران پڕۆژه‌یان به تایبه‌ت له کوردستان‌و ناوچه په‌راوێزخراوه‌کانی ئێران‌دا هه‌ر کاریان له‌سه‌ر نه‌کرا.