وه‌رزشکاران له ئێران له هه‌ر ههلو ده‌رفه‌تێکدا که له مه‌یدانه وه‌رزشییه‌کانی جیهاندا بۆیان هه‌ڵکه‌وێ، خۆیان له تیمه‌که‌یان ده‌دزنه‌وه و داوای په‌نابه‌رێتی ده‌که‌ن.
موحسین حاجی‌پوور، ئه‌ندامی تیمی میللیی زۆرانی فه‌ره‌نگیی ئێران که بۆ به‌شداری له کێبرکێی جیهانیی ئه‌مریکا سه‌ردانی ئه‌و وڵاتهان کردبوو، له رۆژی کۆتایی یارییه‌کاندا خۆی له کاروانی وه‌رزشی ئێرن دزییه‌وه‌و ئاماده نه‌بوو بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئێران.
هه‌واڵی داوای په‌نابه‌رێتیی موحسین حاجی‌پوور له حاڵێک دایه که هه‌ر به‌هاری ئه‌مساڵ ٥ تێکواندۆکاری ئێران به ناوه‌کانی سینا به‌هرامی، میلاد به‌یگی، سۆهه‌یلا سه‌یاحی، په‌ریسا که‌فایی و ئه‌حمه‌د محه‌ممه‌دی به گۆڕینی تابعییه‌تی خۆیان رێی وڵاتی ئازه‌ربایجانیان گرته به‌ر. ره‌زا مێهماندوست، ڕاهێنه‌ری پێشووی تیمی میللیی ئێرانیش ئێستا هه‌ر له وڵاتی ئازه‌ربایجانه‌و راهێنانی تیمی میللیی ئه‌و وڵاته‌یه.
له‌لایه‌نی دیکه‌ش ساڵی ٩١یش ڕاحیله ئاسمانی، تێکواندۆکاری ئێرانی‌و خاوه‌نی میداڵی زێوی یارییه‌کانی گوانجکۆی ئاسیا خۆی گه‌یانده بلژیکو بوو به ئه‌ندامی تیمی میللیی ئه‌و وڵاته. دینا پوریونیس و مه‌یسه‌م ڕه‌فیعی، دوو تێکواندۆکاری دیکه‌ی ئێران بوون که چوونه تیمی میللیی هۆله‌ند و فینلانده‌وه. وه‌حید سه‌رلک، قاره‌مانی پێشووی جۆدۆی ئاسیا له ساڵی ٨٩ له سه‌فه‌ری تیمی میللیی ئێران بۆ ئاڵمان له هۆتێل ڕای‌کرد و داوای په‌نابه‌ری له‌و وڵاته کرد.
شه‌پۆلی کۆچ‌و گۆڕینی تابعییهت له وه‌زرشی ئێران به چوونی زۆرانباز بۆ ئازه‌ربایجان ده‌ستی پێ‌کرد که جێهێشتنی تیمی میللیی ئێران له‌لایه‌ن سامان ته‌هماسبی، زۆرانبازی کوردی خه‌ڵکی سنه که پێشتر دوو میداڵی بڕۆنزی جیهانی هێنابۆوه، ده‌نگی دایه‌وه.
ئه‌و به‌هۆی پشتگوێ خرانی وه‌ک کوردێکو ئاوڕنه‌دانه‌وه له بارودۆخی ماڵیی ئه‌و چووه ئازهربایجانو له‌وێش دوو میداڵی زێو میداڵیکی بڕۆنزی جیهانی بۆ ئازه‌ربایجان به‌دیاری هێنا، به‌ڵام جیا له ئه‌و مه‌سعود هاشمزادهو سه‌باح شه‌ریعه‌تیش هه‌ر ڕێی ئه‌و وڵاته‌یان گرتۆته به‌ر. هه‌روه‌ها له ئێستاشدا ڕاهێنه‌ری تیمی میللیی ئازه‌ربایجان له ئه‌ستۆی جه‌مشید خێرابادییه که ساڵی ڕابردوو توانی له تاران له یاریی کۆتاییدا نوێنه‌ری ڕووسیه به‌چۆکدا بێنێ‌و ئازه‌ربایجان بکاته قاره‌مانی جیهان.