دوکتور قوتبه‌ددین سادقی، مامۆستای زانکۆ‌و ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی شانۆ له کوردستان‌و ئێران ده‌ڵێ له ئیداره‌کانی فهرههنگو ئیڕشاددا زۆر که‌ن هه‌ن که کۆسپی سه‌ره‌کیی به‌رده‌م گه‌شه‌و به‌ره‌وپێشچوونی شانۆ له کوردستانن. ئه‌و وێڕای ئاماژه به‌و بابه‌ته ده‌ڵێ پێگه‌ی شانۆی کوردی له‌وه زیاتره‌و ده‌بێ زیاتر هه‌وڵ بۆ گه‌شه‌و ناساندنی بدرێ.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌ناوبانگه‌ی کورد له لێدوانێکدا بۆ ئیڕنا، هه‌واڵده‌ریی ڕه‌سمیی ده‌وڵه‌ت باسی له‌وه‌ش کرد که کۆسپێکی دیکه‌ی به‌رده‌م گه‌شه‌ی شانۆی کوردی زۆر هونه‌رمه‌ندی بێتوانان که مایه‌و ئیستعدادی هونه‌رییان نییه، ئه‌و به‌شه له هونه‌رمه‌ندان به سهرکوتکردنو بێهیوا کردنی لاوانی بههرهمهندو ڕووناکبیرو رێگری له پیشاندرانی به‌هه‌مه حیڕفهییهکانی ئه‌وان له مێژ ساڵه کۆسپێکی گه‌وره له‌به‌رده‌م پشکووتنی شانۆی کوردی له کوردستانن.
دوکتور قوتبه‌ددین سادقی پێی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش داگرت که له ئیداره‌کانی فهرههنگو ئیڕشادیشدا زۆر که‌س هه‌ن که نایهڵهن شانۆ له کوردستان ڕه‌وتی ڕوو له هه‌ڵکشانی خۆی بپێوێ.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه که دوادهیهمین فستیڤاڵی شانۆی کوردی له ڕۆژانی نێوان ١٥ تا ١٩ی ئه‌م مانگه له شاری سه‌قز به‌ڕێوه‌چوو. له‌و فستیڤاڵه‌دا شانۆی ” نه‌بی باشتر”ی قوتبه‌ددین سادقی به ئاماده‌بوونی خۆی پیشان درا.