هاووڵاتییەکی خەڵکی سەرپێڵی زەهاوی سەر بە کرماشان لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەرکرا.
ڕۆژی هەینی ٢ی ڕەشەمەی ١٣٩٨، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “عەبدوڵڵا سادقی” خەڵکی شاری سەرپێڵیزەهاو، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ دەگوترێ دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بەبێ بەڵگەی یاسایی بووە و هێزە ئیتلاعاتییەکان ناوبراویان بە تۆمەتی “بانگەشە بۆ بایکۆتی هەڵبژاردنەکان” تاوانبار کردووە.
شایانی باسە ،هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێ ئاکام ماوەتەوە.
جێی بیرهێنانەوەیە، ڕۆژی سێ شەممە ٢٢ ڕێبەندان هاووڵاتییەکی تر بە ناوی “ئازاد عەزیزی” کوڕی “عومەر” خەڵکی شاری ورمێ بە هۆی هەڵگرتنی پلاکاردێک کە لەسەری نووسرابوو” من دەنگ نادەم” دەسبەرکرابوو.