١٧٠ زیندانی لە زیندانی ورمێ مانیان لە خواردن گرت.
ڕۆژی دووشەممە، ٥ی ڕەشەمەی ١٣٩٨، ١٧٠ زیندانی لە بەندیخانەی “ڕەواندەرمانیی” ١ و ٢ی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، دەستیان داوەتە مانگرتن.
ئەو زیندانییانە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لە نەبوونی ئاوی خواردنەوە بۆ ماوەی ٢١ ڕۆژ مانیان گرتووە، بەڵام بەرپرسانی زیندان لەم پێوەندییەدا هیچ هەنگاوێکی کردەییان هەڵنەگرتووە.
جێی ئاماژەیە، کە ئاوی خواردنەوە لە ڕۆژدا بۆ بەندی “ڕەواندەرمانیی” ١ و ٢ لە لایەن چەند کەسێکەوە بە قاپ دابین دەکرێت.
شایانی باسە، کە بەندیخانەکان بە پێی یاسا جیهانییەکان ناوەندێکن بۆ چاکسازی ئەو کەسانەی کە دەکەونە بەندیخانەکان بۆ ئەوەی دواتر کەسێکی دروست پیشکەش بە کۆمەڵگە بکەنەوە، بەڵام لە بەندیخانەکانی ئێراندا هیچ یاساو ڕێسایەکی تایبەت بە بەندیخانەکان پەیڕەو ناکرێت وتەنانەت بوونەتە شوێنێک بۆ سەرهەڵدانی چەندین کێشەو گرفتی گەورەتر و بارودۆخی زیندانییەکان زۆر خراپە، کە بەشێک لەو زیندانییانە تووشی ماددەی هۆشبەرو چەندین نەخۆشی دەبن، هێندێک جاریش بەهۆی خراپی بارودۆخی دەروونی و پیڕانەگەیشتنەوە هێندێک لە زیندانییەکان پەنا بۆ خۆکوشتن دەبەن و کۆتایی بە ژیانی خۆیان دەهێنن.