کۆڵبەرێکی خەڵکی هەورامان بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایەکانی هەورامان بە سەختی بریندار بوو.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی شەممە، ۳ی ڕەشەمەی ۱۳۹٨ ، کۆڵبەرێکی خەڵکی ئاوایی “گۆیژ”ه به ناوی “سهیوان سهیفی” لە بەرزایەکانی تەتە کەوتۆتە خوارەوەو بە سەختی بریندار بووە.
بە وتەی کەسانی نزیک لەم کۆڵبەرە، دەگوترێ ناوبراو تووشی خوێن بەربوونی مێشک بووە و لەبەر سەختی برینەکەی دەسبەجێ بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری شاری سنە ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، کۆڵبەران ئەو چینە هەژارو دەستکورتەی کۆمەڵگەن کە بۆ پەیداکردنی بژێوی سەرەتایی ژیانیان بە ناچاری خەریکی کۆڵبەرین وساڵانە بەشێکی زۆریان بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەربوونەوە لە بەرزایی و سەرمابردووییەوە بە سەختی بریندار دەبن یان گیان لەدەست دەدەن.