هەیئەتێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەشداریی لە ڕێوڕەسمی یادی دامەزرانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا کرد.
پاشنیوەڕۆری رۆژی پێنجشەممە،١ی ڕەشەمەی ۱۳۹٨ی هەتاوی هەیئەتێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پێکهاتوو لە ڕێبوار حەسەنی ئەندامی بەڕێوەبەریی یەکیەتیی لاوان و گلارا ئەحمەدی کادری ڕێکخراو بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی یادی دامەزرانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا کرد و پەیامی پیرۆزبایی سکرتاریای لاوانیان پێشکەش بە لایەنی خانەخوێ کرد.