کۆنگرەی ٥ی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان کە لە ژێر ناوی “ خۆڕاگریمان لە خەبات ڕەمزی سەرکەوتنمانە” و درووشمی “تێکۆشان بۆ مافهکانی ژنان و خواسته سینفییهکانی تر باشترین بهستێن بۆ به جهماوهری کردنی خهباتی نهتهوایهتییه؛”بەڕێوەچوو، دوای دوو ڕۆژ کاری بەردەوام، بەرنامە کارییەکانی سەرکەوتوانە کۆتایی پێهات.
کۆنگرەی ٥ی یەکیەتیی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان کە لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە ۱۹ و ۲۰ ی فێورییەی ۲۰۲۰ی زاینی بەڕێوەچوو، کۆمەڵێک ئەرک و ڕاسپاردەی نوێی بۆ کاری داهاتوو دەستنیشان کرد.
کردنەوەی کۆنگرە بە پەیامی خاتوو “خەدیجە مەعزوور” ئەندامی ڕێبەری حیزب و هەیئەتی ئامادەکاری کۆنگرە، دەستی بەکارەکانی کرد و پاشان پەیامی دەفتەری سیاسی لە لایەن کاک خالید عەزیزی سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتەوە پێشکەش کرا.
پاشان لەلایەن خاتوو شلێر مەحموودی سکرتێری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان ڕاپۆرتی سیاسی پێشکەش کرا.
کاروچالاکی و پێداچوونەوە بە بەرنامە و پێڕەوی نێوخۆ، گەڵاڵەی بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆنگرە چەند تەوەرێکی دیکەی کاری کۆنگرە بوون کە دوای تاوتوێی بەشداران وەک بەڵگەنامەی کۆنگرە پەسند کران. کۆنگرە لە بەشێکی دیکەی کارەکانیدا دەستەی بەڕێوبەری نوێی هەڵبژارد.
دەستەی بەڕێوبەری هەڵبژێردراوی کۆنگرەی ٥ی یەکیەتیی ژنان پاش کۆبوونەوەی خۆی، خاتوو موژگان عەلیپووری بە سکرتێری یەکیەتیی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان هەڵبژارد.