خەڵکی کوردستان نەک هەر بەشداری هەڵبژاردن ناکەن بەڵکوو بە ئاگرتێبەردان و دڕاندنی پۆستێری بەربژێرەکانی کۆماری ئیسلامی ڕق و تووڕەیی خۆیان بەرانبەر داگیرکەران و دەستوپێوەندییەکانیان نیشان دەدەن
بەپێی ئەو هەواڵانەی بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان گەیشتووە خەڵکی ئێران بە گشتی و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی نەک هەر هیچ هیچ گرینگییەک بە بانگەشەی هەڵبژاردنی ڕێژیم نادەن بەڵکوو بەرەو ڕووی کۆماری ئیسلامی و بەربژێرەکانیشیان دەبنەوە و بە دڕاندنی پۆستیر و ئاگرتێبەردانی وێنەکانی بەربژێرەکان و دروشمدان لە کاتی قسەکردنی بەربژیرەکانی کۆماری ئیسلامیدا بێزاری خۆیان لەو ڕێژیمەو لە هەرچییەک پێوەندی بە کۆماری ئیسلامییەوە بێ نیشان دەدەن
هەر بەپێی ئەم هەواڵانە لە شاری سنە و دەوروبەری خەڵکی بەشەرەفی ئەم شارە و گوندەکانیش بەو شێوەیە بەرەنگاری شانۆی هەڵبژاردنی کۆماری ئیسلامی بوونەتەوە و لە تازەترین هەواڵدا کە لە گوندی”مێراو”ی سەبە سنە بەدەستمان گەیشتووە لاوەکان و خەڵکی ئەو گوندە هەموو پۆستێر و وێنەی بەربژێرەکان کە لەو گوندە هەڵواسرابوون ئاگرتێبەردا.
جێگای ئاماژەیە کە چالاکانی سیاسی و مەدەنیی ئەو شارە لە ڕاگەیەندراوێکدا هەڵبژاردنەەکانی کۆماری ئیسلامییان بایکۆت کرد.