“پەریسا سەیفی” چالاکی فەرهەنگی و مەدەنی خەڵکی کامیاران مانی لە خواردن گرت.
ڕۆژی یەکشەممە، ٢٠ی ڕێبەندان، پەریسا سەیفی چالاکی فەرهەنگی و مەدەنی دوای تێپەڕینی سەد ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە ناڕوونی چارەنووسی و هەروەها گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملی، مانی لە خواردن گرتووە و بارودۆخی تەندروستی دەروونی و جەستەیی ناجێگر بووە.
جێی ئاماژەیە، ڕۆژی سێشەممە، ٢٩ی ڕێبەندان بڕیار وابوو دانیشتنی دادگای شۆڕشی سنە بە مەبەستی بەدواداچوونی کەیسی ناوبراو بەڕێوە بچێت، بەڵام بە هۆی دژایەتی دادوەر ئەو دانیشتنە بۆ جارێکی دیکە دواخراوە.
بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ، ماوەی ٤ حەفتەیە کەیسی پەریسا سەیفی دراوەتە دادگای شۆڕشی شاری سنە، بەڵام هەرجار بە بیانوویەک دانیشتنەکە دوا دەخەن.
شایانی باسە، پەریسا سەیفی ڕۆژی سێشەممە، ٢١ی خەزەڵوەر، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری سنە بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپێشاندانەکانی خەڵکی کوردستان بە مەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کرابوو.