بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەرو ئایینی خەڵکی شاری شنۆ کۆچی دوایی کرد.
ڕۆژی دووشەممە، ٢٨ی ڕێبەندانی ١٣٩٨، مامۆستا “تەها مەنافی” مامۆستای ئایینی و نیشتمانپەروەری خەڵکی شنۆ کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا تەها کەسێکی نیشتمانپەروەرو جێی متمانەی خەڵک و قەڵەم بەدەست و شارەزای ئایینی و مامۆستایانی قوتابخانە بوو.
ناوبراو لە سەردەمی ڕێژیمی پاشایەتی زیندانی سیاسیی بووەو و ماوەیەک لە زیندان ماوەتەوە.
شایانی باسە، مامۆستا تەها مەنافی، تا دوا ساتەکانی ژیانی کەسێکی وەفادار بە گەل و نیشتمانەکەی مایەوەو خۆشەویستی خەڵکی شاری شنۆ و دەورووبەری بوو.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی مامۆستا تەها مەنافی و خزم و کەس و کاری دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.