“خەلیل ئەسەدی بوژانی” چالاکی ژینگەپارێزوخەڵکی کرماشان بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
بە پێی زانیاریی سەرچاوە هەواڵییەکان، ڕۆژی سێشەممە، ۲۹ی ڕێبەندان، خەلیل ئەسەدی بوژانی بە دانانی بارمتەی ۲۰۰ میلیۆنی لە زیندانی “دیزڵئاوای” کرماشان بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
ناوبراو لە کاتی دەسبەسەرکرانی ئازارو ئەشکەنجەیەکی زۆری جەستەیی و دەروونی دراوەو وەک دەگوترێ نزیکەی ۱٥ کیلۆ کێشی دابەزیوه.
جێی ئاماژەیە، خەلیل ئەسەدی بوژانی، ڕۆژی چوارشەممە، ۲۹ی خەزەڵوەر، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر کرابوو.
شایانی باسە، ئەو چالاکە ژینگەپارێزەی یارسانی یەکێک بووە لەو چالاکە مەدەنی و ژینگەپارێزیانەی کە خزمەتێکی بەرچاوی لە بواری ژینگەیی بە خەڵکی کرماشان و دەورووبەری کردوە.