دەزگای بێدادی ڕێژیم “گیتا حوڕ” یەکێک لەدەسبەسەرکراونی ناڕەزایەتییەکانی کۆمەلانی خەڵکی ئێرانی لە خەزەڵوەری ٩٨ بە شەش سال زیندان محکووم کرد.
لەوپێوەندییەدا، “هێڕانا” ئۆرگانی کۆمەڵەی چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێران ڕایگەیاندووە گیتا حور لە لایەن لقی ٢٤ی دادگای بەناو شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتی قازی محەممەدڕەزا عەمووزاد بە تاوانی ” پیلاندانان بە دژی ئەمنییەتی نێوخۆ و دەرەوەی وڵات” بە پێنج ساڵ و ” تەبلیغ دژی نیزام” بە ساڵێک حوکم دراوە. ناوبراو هەرئێستا لە بەندیخانەی “قەرچەکی وەڕامین” دەسبەسەرە.
گیتا حوڕ لە ٣٠ خەزەڵوەری ئەمساڵ دەسبەسەرکرا و لە ١٠ی سەرماوەز پاش تەواوبوونی قۆناغەکانی لێپێچینەوە لە گرتووخانەی یەکێک لە ئۆرگانە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە تاران، بۆ بەندیخانەی قەرچەکی وەڕامین ڕاگوێزرا.
هەروەها ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ڕێبەندان لقی ١٠ی دادگای سزادانی شارستانی شەهریار، کرێکار و بەندکراوی سیاسی “محەممەدئێقباڵی گوڵهین”ی کە لە ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەردا دەسبەسەرکرابوو، بە ١١ سال زیندانی و ٧٤ قامچی و دوورخستنەوە بۆ شاری “ڕاسک” مەحکووم کر