بەرپرسی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی “نۆژین” لە کامیاران بە ٣ ساڵ زیندانی مەحکووم کرا.
“سیروان ئیبراهیمی”، بەرپرسی لقی ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی “نوژین” لە شاری کامیاران لە لایەن دادگای شۆڕشی سنە، حوکمی سێ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.
جێی ئاماژەیە، دادگای شۆڕشی سنە، ئەو مامۆستایەی زمانی کوردی بە تۆمەتی “ئەندام بوون لە گروپەکانی دژبەری ڕێژیم و پڕوپاگەندە دژی ڕێژێم” دەسبەسەر کردوەو حوکمی سێ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاندوە.
شایانی باسە ناوبراو پێشترلە ڕۆژی چوارشەممە، ٥ی پووشپەڕ، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو ودواتر لە ڕۆژی پێنجشەممە، ٢١ی خەرمانانی ئەمساڵ، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرابوو.