بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران چەند کۆڵبەرێک بوونە قوربانی.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئێواری ڕۆژی یەکشەممە، ٢٧ی ڕێبەندان، هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە ژمارەیەک ‘لە کۆڵبەران کردووە، کە لە ئاکامدا کۆڵبەرێک کوژراو و زیاتر لە ٧ کۆڵبەری دیکەش برینداربوون.بە پێی زانیارییەکانی ئەو ناوەندە،”ئەحمەد سەحرایی”، تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “دشە”ی سەر بە شاری پاوە دوای ئەوەی بریندار دەبێت ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا، هەر بە پێی زنیارییەکانی ئەو ناوەندە ناسنامەی شەش کەس لەو کۆڵبەرانەی کە برینداربوون ئاشکرا کراوە، کە بریتین لە “جەبار محەممەدی”، ” “جەلال نووری ” ،شاهد اداک” ، “طاها سەلمانی”، “رەسول هوشیی”، “عەزیم ئەمین زادە” خەڵکی ئاوایی “نروێ” لە لایەکی تریشەوە کؤڵبەرێکی تری خەڵی ئاوایی سەردوشی مەریوان بە ناوی “کامران توانا ساحبی” بە سەختی بریندار بوو. “.