تێکۆشەرێکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی بۆکان کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان گەیشتوە، ڕؤژی شەممە ٢٦ی ڕێبەندانی ٩٨ی هەتاوی،کەریم شەمسی بورهان خەڵکی گوندی خانەقای ناوچەی بۆکان کۆچی دوایی کردووە.
کەریم شەمسی بورهان ساڵی ١٣٦١ی هەتاوی وێڕای خوشکێکی بە ناوی ئایشێ هاتنە نێو ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان. ناوبراو بەوپەڕی ئازایەتی و دڵسۆزییەوە خزمەتی بە حیزب و گەلەکەی کرد و لە زۆر شەڕی ناوچەی بۆکاندا وەک جادەی بۆکان_ میاندواو و نۆبار و زۆر شەڕی دیکە بەشداری ئازایانەی هەبوو.
کاک کەریم ساڵی ٦٥ی هەتاوی لەسەر ئیجازەی حیزب بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی بنەماڵەکەی وازی لە پێشمەرگایەتی هێنا و خەریکی کار و کاسبی بوو، بەلام وەک کوردێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر تا کۆتایی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی حیزبی دێموکراتی کوردستان مایەوە.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانەوە سەرخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە و خزم و کەس و کاری کەریم شەمسی بورهان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.