ژن و مێردێکی خەڵکی سنە کە لە چالاکانی مەدەنی ئەو شاری سنە بوون لە بەندیخانە ئازاد کران.
ڕۆژی پێنج شەممە، ٢٤ی ڕێبەندان ، “لەیلا تیراندازی، چالاکی مەدەنی شاری سنە ،دوای دوو مانگ لە دەسبەسەرکرانی بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
لەیلا تیراندازی، ڕۆژی شەممە، دوای بانگکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە دەسبەسەرکرابوو و لە بارودۆخێکی زۆر خراپی تەندروستی دابوو، کە بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو خاتوونە دوو حەوتوو پیشتر عەمەلی گورچیلەی بۆ کرابوو و بارودۆخی تەندروستی باش نەبوو، هەروەها لە کاتی دەسبەسەرکرانیدا لە پێوەندییەکی تلفۆنیدا لەگەڵ بنەماڵەکەیدا باسی لەوە کردبوو کە لە ژێر گوشارو فشارێکی زۆردا بۆ دانپێدانانی زۆرملی مانیان لە خواردن گرتووە.
لە لایەکی ترەوە،” ئارمان وەفایی” هاوژینی لەیلا، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٣ی ڕێبەندان دوای ماوەی نزیک بە سێ مانگ بەندکران بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا.
ناوبراو ژینگەپارێز وە چالاکانی مەدەنی شاری سنە بوو، کە لە ٢٨ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات دەستبەسەر کرابوو.