Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
چوارشه‌ممه ۷ ی ره‌شه‌ممه‌ی ۱۳۹۸ | 26/02/2020 | کاتژمێر:
کوردستان

دەسبەسەرکرانی چالاکێکی ژینگەپارێزی لە سنە

15/02/2020 | 10:53:09
+A
-A

چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری سنە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە، ۲٤ی ڕێبەندان، “شادمان بەنی بەشەر”، چالاکی ژینگەپارێزی و ئەندامی گرووپی شاخەوانی “چل چەمەی” شاری سنە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
جێی ئاماژەیە، شادمان بەنی بەشەر لە کاتی چوون بۆ شوێنی کارەکەی لە لایەن ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا.
گرووپی شاخەوانی چل چەمە یەکێک لە گرووپە چالاکەکانی شاری سنەیە، کە بە هاوکاری بەشێکی بەرچاوا لە ئەندامانی دڵسۆز و خۆبەخش ساڵانە چەندین چالاکی شاخەوانی و ژینگەپارێزی بەڕێوەدەبەن و گرینگییەکی زۆریان بە بواری فەرهەنگی و بەها نەتەوەییەکان داوە، بۆیە بەردەوام لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەخرێنە ژێر گوشارەوە و ئەندامانیان دەسبەسەر دەکرێن و هەوڵی پەکخستنی چالاکییەکانیان دەدرێت.