باوکی شەهیدێکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە ناوچەی هەوشار کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان گەیشتوە باوکی شەهید “خەلیل ئیسماعیلی” لە ناوچەی هەوشار کۆچی دوایی کردوە.
خاڵۆ “عەلی ئیسماعیلی”، باوکی شەهید خەلیل ئیسماعیلی لە تەمەنی ۷٥ ساڵی و بە هۆی سەکتەی دڵەوە لە ئاوایی قۆجەی سەر بە شاری تیکاب لە ناوچەی هەوشار، کۆچی دوایی کرد.
خاڵۆ عەلی کەسێکی دڵسۆز، نیشتمانپەروەر بوو و تا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ئامانجە پیرۆزەکانی کوڕە شەهیدەکەی و سەرجەم شەهیدانی حیزب و گەلەکەمان مایەوە.
خاڵۆ عەلی باوکی شەهید خەلیل ئیسماعیلی بوو، شەهید خەلیل پێشمەرگەیەکی ئازا و کادرێکی تێکۆشەری حیزبەکەمان بوو کە بە داخەوە ساڵی ١٣٦٥ی هەتاوی لە شەڕێکدا شەهید بوو و چووە نێو ڕیزی کاروانی شەهیدانی سوورخەڵاتی گەلەکەمانەوە.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی خاڵۆ عەلی و خزم و کەسوکاری دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.